ئێمە کێین؟ ئەزموون ئەکادیمی پلاتفۆرمێكی پڕۆفیشناڵی پەروەردەییە بۆ خوێندكارانی كورد لە زانکۆ و پەیمانگاكان كەتێدا سەرجەم بابەتەکان ڕووندەکرێتەوە بە زمانی شیرینی کوردی لەلایەن خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و مامۆستایانی زانکۆ بە شێوەیەکی خۆڕایی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ئامانج و دیدگا ⁃ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی خوێندكارانی كورد زانکۆ و و پەیمانگاكان ⁃ شیكردنەوەی سەرجەم بابەتەكان بەزمانی شیرینی كوردی لەپاڵ فێرکردنی زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزیدا ⁃ ڕەخساندنی ھەلی كار بۆ خوێندكارانی ئاستی بەرز لەنێو و زانکۆ و پەیمانگاكاندا -پڕکردنەوەی ئەو بۆشایەی دەبووە خۆی دوور خستنەوەی خوێندکاران لە خوێندنی کوردی بە بیانووی تێنەگەیشتن و نەزانینی زمان لە زانکۆدا