بدۆزەوە
بدۆزەوە ئەپێکە بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی شوێنەکانی کوردستان بە شێوەیەکی خێرا، سادە و مۆدێرن
بدۆزەوە
بدۆزەوە ئەپێکە بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی شوێنەکانی کوردستان بە شێوەیەکی خێرا، سادە و مۆدێرن.
لە ڕێگەی بدۆزەوە دەتوانیت رێستوران، کافێ، دوکان، ناوەندی خزمەتگوزاری، شوێنی گەشتیاری و زۆر شوێنی دیکە بدۆزیتەوە و زانیاری تەواویان ببینیت.
زانیاری تەواوی هەر شوێنێک
هەر شوێنێک پەڕەی تایبەتی خۆی هەیە کە تێیدا دەتوانیت ئەمانە ببینیت:
• وێنەکان
• ناونیشان و شوێنی ورد
• کات و ڕۆژانی کارکردن
• ژمارەی پەیوەندی و زانیاری پەیوەندیدار
• کاڵاکان، مێنیو یان خزمەتگوزارییەکان (ئەگەر بەردەست بن)
• زانیاری وردی شوێنەکە
نەخشەی بدۆزەوە
بدۆزەوە نەخشەی تایبەتی خۆی هەیە کە بەشێکی سەرەکیی ئەپەکەیە. لەسەر ئەم نەخشەیە دەتوانیت شوێنی ئێستای خۆت ببینیت، شوێنەکانی دەوروبەرت بدۆزیتەوە و هەموویان وەک Pin ببینیت. بە کرتەکردن لەسەر هەر شوێنێک، زانیاری تەواوی ئەو شوێنە دەردەکەوێت.
ڕێنمایی بۆ گەیشتن
بۆ گەیشتن بە هەر شوێنێک، دەتوانیت هەر کام لەم هەڵبژاردنانە بەکاربهێنیت:
• نەخشەی بدۆزەوە
• Apple Maps
• Google Maps
• Waze
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
• دۆزینەوەی شوێنەکان بە خێرایی
• گەڕان بە ناو شوێنەکان
• بینینی زانیاری تەواو
• بینینی کاتی کارکردن
• بینینی کاڵا، مێنیو و خزمەتگوزارییەکان
• دۆزینەوەی شوێنە نزیکەکان
• نەخشەی ئینتەرئاکتیڤی بدۆزەوە
• ڕێگادۆزینەوە بە نەخشەی بدۆزەوە، Apple Maps، Google Maps یان Waze
پاراستنی تایبەتمەندی
شوێنی ئێوە تەنها بە ڕێگەپێدانی خۆتان بەکاردێت بۆ پیشاندانی شوێنە نزیکەکان و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنان. دەتوانن بەبێ چالاککردنی لۆکەیشنیش بە ئازادی شوێنەکان بگەڕێن و زانیارییان ببینن.
بدۆزەوە دروستکراوە بۆ ئەوەی دۆزینەوە و ناسینەوەی شوێنەکانی کوردستان ئاسانتر، خێراتر و وردتر بکات.